ژیننامەیەکی کورت لە سەر کەسایەتێەکی بەرچاوی بواری دەرونناسی

ئالبۆرت باندۆرا لە دایکبووی ٤ی دێسامبەری (١٩٢٥)ە. ئەو دەرونناسیکی کەنەدی_ئەمریکی بوو.هەروەها تەنها کوری خێزانێکی (٦)کەسی بوو، باندۆرا لە دایکبووی مۆندرا (ئالبرتایە).یەکێک بوو لە هەر مامۆستا بەرچاوەکانی زانستی کۆمەلناسی و دەرونناسی لە (زانکۆی ستانفۆرد)بەسەرپەرەشتی و بەرێوەبردنی (دێوید ئەستار جۆردن).باندۆرا لە فێربوون و فێرکردن هەروەها بوارە جۆراوجۆرەکانی دەرونناسی،وەکو تیۆری ناسینی کۆمەڵایەتی،دەرمان و دەرونناسی کەسایەتی،پشکدار بووە.هەروەها لە گۆاستنەوی نێوان ڕەفتارگەرایی و دەرونناسی ناسینی،کارێگەریەکی بەرچاوی هەبووە،ئەو بە داهێنەری تیۆری فێربوونی کۆمەڵایەتی _ناسینی کۆمەڵایەتی و هەروەها تیۆری (self efficacy)ناسراوە.هەروەها بەرپرسی تاقیکردنەوەی کارێگەری(بووکە شوشەی بوبو)لە ساڵی (١٩٦١)ە.ئەو بە تاقیکردنەوەی(بووکە شوشەی بوبو)مەفهومی یا خود مانای فێربوونی بینینی (مشاهدە)ی پێشاندا.باندۆرا بە یەکێک لە گەورەترین دەرونناسە نوێیەکان و یەکێک لە هەرە کارێگەرترین دەرونناسەکانی تەواوی سەردەمەکان هەژمار دەکرێت.سنوردارکردنی خۆیندنی باندۆرا بەوەی کە لە شارێکی دورە دەست دەژیا بووە پالنەرێک بۆ زیاتربوونی خۆاست و حەزی بۆ فێربوون بەوەی کە بتوانێت لەلایەنی فێربوونیەوە خۆی پێبگەیینێت و سەربەخۆ بێت.
باندۆرا لە نەژادی پۆلەندی _ ئۆکرایینی بوو،باوکی خەڵکی کراکۆمی پۆلەندا و دایکی خەڵکی ئۆکراین بوو.دایک و باوکی یارمەتیدەری بوون بەوەی کە لەو شارە بچووک و دورە دەستەی کە لێی دەژیان کەم تا زۆر بتوانێت کارێکی بچۆک بۆ خۆی بدۆزێتەوەو خەریکی بێت.دوای کۆتاییهاتنی خۆیندن،لە ڕۆژانی هاوین لە (یوکان) کاری دەکرد تا ڕێگر بێت لە ژێر ئاو کەوتنی ئۆتووبانی(ئالاسکا)دواتر باندۆرا ڕیشە و دەستپێکی خواست و خولیای خۆی بۆ (Psychopatholog)گەراندەوە بۆ کارکردنی لە یوکان،یوکان شوێنێک بوو کە خۆاردنەوەو و قومار بە شێوەیەکی زۆر تیایدا باو بوو و ئەم بابەتەش یارمەتیدەر بوو بۆ فراوانبوونی تێروانینی باندۆرا بۆ سەرجەم بوارەکانی ژیان.لە ساڵی (١٩٤٦) بەرەو ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆیشت و لە ساڵی (١٩٥٦) ناسنامەی بە هاولاتی بوونی ئەمەریکی وەرگرت.دەستپێکی باندۆرا و هاتنی بۆ ناو جیهانی دەرونناسی بە شێوەیەکی هەڵکەوت بوو لەو کاتەی سەرلە بەیانییەک بۆ تێپەراندنی کات لە پۆڵیکی بەشی دەرونناسی کە خەریکی خوێندن بوون دانیشت و گۆی بۆ وانەکە گرت بەم شێوەیە کەوتە دوای ئەم خواست و خۆلیایە کە بۆی دروست ببوو.دواتر توانی بە ماوەی (٣)ساڵ بروانامەی بەکاڵۆریۆس بە دەست بهێنێت و دواتریش سەردانی (زانکۆی ئایووای)کرد و بروانامەی ماستەری لە ساڵی (١٩٥١)و دکتۆراکەشی لە ساڵی (١٩٥٢) بە دەست هێنا، شایەنی باسککردنە کە ناوبراو براوەی زۆر خەڵاتی جیهانی بووە یەکێک لە خەڵاتەکان خەڵاتی (Bolocan) ی دەرونناسیە. هۆکاری بەناوبانگی باندۆراش دەگەرێتەوە بۆ ئەم سێ خالە :دانانی تیۆری فێربوونی کۆمەڵایەتی ،تاقیکردنەوەی بووکە شوشەی بوبو، هەروەها تیۆری ناسینی کۆمەڵایەتی.ناوبراو لە ساڵی (١٩٥٢)هاوسەرگیری لە گەڵ (ڤێرجینیا وارنس) کردو خاوەنی دو کچن بەناوی (کارۆل و مری). ئالبۆرت باندۆرا لە ٢٨جولای ٢٠٢١ لە تەمەنی ٩٥ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئامادەکردنی :شیتال عبدولعەزیز جەمیل

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو