تەندروستی سۆران هۆشداری دەدات

تەندروستی سۆران هۆشداری دەدات

زاری كرمانجی- سۆران:


 بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەڕێوەبەری تەندروستی هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان  تا " پابەندی رێنماییەكان بن".
لەگەل بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، د.كاروان جەمال، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت" ئەگەر هاووڵاتییان بەمشێوەیە رێنماییەكان جێبەجێ نەكەن و ئیجرائاتەكان توندتر نەكرێن، رێژەی تووشبوان زیادتر دەبن ".
لە بارەی خوێندنگەكانیشەوە گووتی " پێویستە مامۆستا و قوتابییان لە زانكۆ و پەیمانگاكان پابەند بكرێن بە بەستنی ماسك و وەرگرتنی پێكووتەی دژە كۆرۆنا، ئەگەر وانەكرێت دۆخەكە زۆر خراب دەبێت".
زیاتر روونیكردەوە" پێویستە بۆ رایی كردن كارەكانی حكومی و سەردانی كردن هەر شوێنێكی گشتی مەرجی هەبوونی كارتی كووتینی كۆرۆنا بكرێتە مەرج، ئەمە نەكرێت ناتواندرێت وەك پێویست بەسەر ئەم دۆخەی بەهۆی كۆرۆناوە هاتۆتە ئاراوە زاڵ ببین".

زۆرترین بینراو