ئافرەتێك هاوسەرەكەی خۆی دایە بەر دەست رێژی گووللە

ئافرەتێك هاوسەرەكەی خۆی دایە بەر دەست رێژی گووللە

زاری كرمانجی- ئێران: ئەمڕۆ بەیانی ئافرەتێك لەبەردەم دادگای گشتی شاری كرماشان هاوسەرەكەی خۆی دایە بەر دەسترێژی گووللە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی كرمانشا رایگەیاند" ئەمڕۆ 31-7-2021 ئافرەتێك لە بەردەم باڵەخانەی دادگای ئەم شارە چەند گوللەیەكی ئاراستەی هاوسەرەكەی كرد" بە پێی قسەكانیدا " ئافرەتەكە دەستگیر كرا و هاوسەریشی بە برینداری گەیاندرایە نەخۆشخانە".
گووتیشی " تا ئێستا هۆكاری ئەم كارە نەزانراوە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئەم رووداوە دەستی پێكردووە ".

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو