وەزارەتی پەروەردە وەڵامی پەرلەمانتارێک دەداتەوە

وەزارەتی پەروەردە وەڵامی پەرلەمانتارێک دەداتەوە

زاری كرمانجی - وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە لابردنی چەند بابەتێک لە خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی بڵاو دەکاتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌ و تێیدا وەڵامی پەرلەمانتارێکی کوردستان دەداتەوە سەبارەت بە لابردنی کۆمەڵێک بابەت لە خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی جێگای بایه‌خی وه‌زاره‌تیانه و لابردنی بابه‌ته‌كانیش هیچ بنەمای نییە.‌

جێی باسه‌ چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی پەرلەمانتاری کوردستان له‌ کۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ به‌وه‌دابوو كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ چه‌ند بابه‌تێكی وه‌ك (بنچینه‌كانی باوه‌ڕ، هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، ڕۆژی دوایی، دادپه‌روه‌ری، حوكم له‌ ئیسلام و سوێند خواردن)یان لابردووه‌ له‌ پڕۆگرامەکانی خوێندنی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بۆ ئەمەش تەنها کتێبی پۆلی نۆی بنەڕەتی بە نموونە هێنابووه‌وه‌.

زۆرترین بینراو