سعاتەکەی سۆران و شێرەکەی نەجەف

سۆران گەورەترین قەزایە لەسەر ئاستی هەولێر نزیک 350 هەزار کەسی لێ ئەژیت ناسراوە بە شاری ئاشتی و پێکەوە ژیان، سێیەم گەورەترین دووەم زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی هەیە لەسەر ئاستی قەزاکانی پارێزگای هەولێر،

سۆران لەناوی پایتەختی میری سۆرانەوە هاتووە شوێنێکی زۆر گرنگی هەیە لە ڕووی هەڵکەوتەی جوگرافیەوە،
خاوەنی زیاتر لە 500شوێنی کەونار شوێنەوار و کەلەپووریە،

بابەتەکەی ئێمە لەسەر سعاتەکەی سۆرانە کە ئەو ماوەیە بۆتە بابەتی سۆشیال میدیا بەهۆی شێوازی دروستکردنی،

 سعاتەکە لەلایەن دوو ڕێکخراوی ناحکومی و بە بەژداری 30 کەس دروستکراوە وەک خۆیان دانی پێدا ئەنێن،

بابزانین ئەو سعاتە چۆن و لەچی دروستکراوە و ئامانج لە دروستکردنیدا چیی بووە؟ .

سعاتەکە پێکهاتووە لە 4مەتر. قڕمیت بە ڕەنگی قاوەیی بۆ تەڕنەبوون لەبەشی کۆتایی سەری، لەگەڵ نزیکی 65بۆ 70مەتر بۆڕی 3x3ی بچووک بەبەرزی 3.5مەتر هەتا 4مەتر وبە تیرەی 2مەتر بەسێ گۆشەیی، سێ کاتژمێری پلاستیک و کاغەزی سپی بەژمارەی لاتینی لێدراوە،

ئەتوانی تا دووری 15بۆ20مەتر  بزانیت کاتژمێر چەنە؟.بۆیاغێکی سپی لێدراوە، لەسەر ڕووبەری 3.5تا4مەتر دروست کراوە لە شوێنێکی ستراتیژی ناوەندی سۆران کە چوار ڕیانی هەرچوار قەزاکە و ڕێگەی سەرەکی سۆران هامڵتۆنیش ئەگرێتەوە،
 
من ناچمە ناو مەسەلەی خەرجیەکانی لێی کراوە چونکە زیاتر مەبەستمان شێوازی دروستکردن و شوێن و لایەنی مێژوویی و کەلەپووری و جوانکاری شاری سۆران و ژینگەو ستانداردی دروستکردنی تاوەر و سعاتەکەیە لەگەڵ ئامانج و دیزاینی خودی سعاتەکە،

بۆهەڵسەناندنی ئەوسعاتە با لیژنەیەکی نەشارەزا بێت بەو مەرجەش ئەندامانی لیژنەکە خەڵکی ئەفغانستان و سۆماڵ و سودان و کەمبۆدیا بن بەدڵنیاییەوە هەر لەوێ بڕیاری لابردن و هەڵوەشاندنەوەی ئەدرێت،

ئێمە بەلامانەوە سەیرە کە لەو شارە زیاتر لە 30 ئەندازیار و ڕووپێو و شارەزای دیزاینی هەیە کەسێک پرسی پێ نەکراوە یاخود بەژداری پێ نەکراوە، 

لەگەڵ هەبوونی بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزار و شوێنەوار و 75ڕێکخراوی جۆراوجۆری بوارەکان و سەرۆکایەتی شارەوانی،

ئێمە پێمانوایە دەبوو مۆنۆمێنتێک یاخود ڕەمزێکی پێکەوەژیان لە شوێن ئەو کاتژمێرە دروستبکرابایە،

دەبوو: پرسیارێکی باشکرابایە لەسەر مێژووی ناوچەکە و شێوەژیانی ئەو سنوورەو ناوناوبانگی ئەوسنوورە بۆ ئەوەی بەپێی ئەو ئەنجامە شتێک کرابایە کە ڕەنگدانەوەی لەیەکێک لە لایەنەکانی ئەو شارە بکردبایە،

ئەگەر ئەمەش نەکراوە دەبوو ئەو سعاتە بەشێوازێکی تر بوایە وەک ئەو سعاتەی گیرفانی کۆنی پیرە  کوردێکی ئەو سنوورە،

تاکەی واز لە تەقلیدکردنەوەو کۆپی پێست ناهێنن کاتژمێرێک بەو قابارە بچوکە ناتوانێت هیچ ڕەنگدانەوەیەکی هەبێ جگە لە تەنزی سۆشیال و میدیا و کەسانی شارەزاو خەمخۆری ئەو شارە،

کاتژمێر بۆ ڕێزگرتنە لەکات بەڵام ناتوانیت لە دووری ئ20مەتر زیاتر بزانیت کاتژمێر چەندە؟،

بۆیە داواکارین هەرچی زووە ئەو دوو ڕێکخراوە بەگوتەی ئەندامانیان نێودەوڵیەتیانە بێن ئەو سعاتەمان لەکۆڵ بکەنەوەو بیبەنەوە تا درەنگ نەبووە،

وەداواکارین لە بەڕێزان قایمقام و سەرۆک شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار ولایەنی پەیوەندیدار و ڕێکراوەکان،بەئەرکی خۆیان هەڵستن و دەستەڵاتی خۆیان بەکاربێنن بۆ پارێزگاری کردن لە مێژوو وسیمای شار و ژینگە وجوانی ئەو شارە، بەلابردنی ئەو سعاتە، 

شوێنەکەی بکرێتە پاڕکێکی بچووک و دوو پیرەمێردی خانەنشین و دوو گەنجی ئەو شارە لە ژێر سێبەری دارێک چایەک و پشوێک بدەن زۆر باشترە ئەگینا ئەتوانن کۆمەڵێک دیزاینەر و ئەندازیار بانگ بکەن وەک پێش بڕکێ بۆ دروستکردنی جوانترین دیزاین لەشوێن سعاتەکە بخەنەڕوو،
باوەک شێرەکەی نەجەفمان لێ نەیەت پاشان ببین بە بنێشتی سەر زاری میدیای ناوخۆ و دەرەکی.

عبدالرزاق مەمەندی: 
بەرپرسی ڕێکخراوی مەمەندۆز بۆ ڕۆشنبیری و پرسەکانی خاک،وئاو،وهەوا‌و.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو