کۆمەڵگەی ئەمڕۆ و دوێنێ

سەردەشت هەرتەلی

کۆمەڵگە، ئەو مەلاوانـــگەیە کەتاک تێدا دەخولێـتەوە، ژیـــانی تێدا گوزەرە دەکات، هەرکاتێک کۆمەڵگە لـــە رێڕەوی دەستوورو داب و نەریتی خۆی لادا ، تاکیش بەرەو هەمان ئاڕاستە هەنگاو دەنێت .
گۆڕانی خوو و ڕەوشتی تاک پەیوەستە بە گۆڕانی کۆمەڵگە، هەر کـاتێک کۆمەڵگە گۆڕانی بەسەردا هاتبێـت لەسەردەمێک بۆسەردەمێکی تر ئەوە بیرکردنەوەو بەهای تاکیش لەو گۆڕانییە بێ بەش نەبووە، چونکە پێک هاتەی هەر کۆمەڵگەیەک تاکە.
ئەگەر ئاوڕێک لەکۆمەڵگەی کوردی بدەیـنەوە لەسەردەمانێک لەڕابردوو لە لووتکەی زێڕینی پڕ لە داب و نەریت و ڕەفتارو بەهای ئەخلاقی و مرۆڤایەتی لەخۆ گرتبوو ،  ئەم داب و نەریتە، بەپێی کات و وەرچەرخان گۆڕانی بەسەردا هاتووە .لەگەڵ هەر گۆڕانـکاریەک چەندان داب و نەریـتی جوانی کۆمەڵگای کوردی تواونەتەوە ، داب و نەریتی بێـــگانەکان و وڵاتانـی ڕۆژ ئاوا جێگای گرتوونەتەوە، ئەم گۆڕانکاریانەش شۆڕ بوونەتەوە بۆخوودی تاکە کەسی وەکو گۆڕانگاری لە زمان و ئەخلاق و کەلتوورو ژیانی گرتوەتەوە . کۆمەڵێک هۆکار بوونەتە هۆی کاریگەری بەسەر تاکی کۆمەڵگەی کوردی بەشێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا هەستیان پێ دەکرێت . وەکو هەندێک لەکەناڵە کوردیەکان و ڕاگەیاندنەکان پەخشکردنی هەندێک بەرنامەی بێ بنەماو دوور لەداب و نەریتی کوردی و پەخشکردنی فیلمی بیانی، ئەمەش بەشێوەیەک وایکردوە داب و نەریت و ڕەفتاری بیانی زاڵ بن بەسەر بەها جوانەکانی کۆمەڵگەی کوردی .
لەلایەکی ترەوە تەکنەلۆژیا ڕۆڵێکی سەرەکی خۆی بینیوە لەشێواندنی کۆمەڵگەو ئاراستە کردنی تاک بەرەو چاڵێکی قووڵی نادیار و جۆرە سەر لێشواویەک لەناخ و دڵی گەنجەکاندا کەڵەکە بێت . تا وای لێ دێت تاک بیر لەخودی خۆی و دەوروبەرەکەی ناکاتەوە . وەک ڕەفتارەکانی خۆکوژی و کوشتن و دزی و ئاڵودەبوون بەمادە کحولیەکان ... هتد.
کەبەهۆی تێک چوونی شیرازەی کۆمەڵگە و لادانی تاکە لەڕێڕەو یاساو دەستوورو بنەماکانی کۆمەڵگەی خۆی . ئەرکی حکومەتە کەسنوورێک بۆ پەخش کردنی بەرنامەو داراماکان دابنێت بۆسەرجەم کەناڵە کوردییەکان و کۆمەڵێک یاسا دابنرێت بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی دروست و ڕاست ، بۆئەوەی ئەو کاریگەریانە بەشێوەیەکی گشتی باڵ بەسەر هەموو تاکێکی ناو کۆمەڵگای کوردیدا نەکشێت و دووربن لە لادانی ڕێڕەوی کۆمەڵگەی کوردی . گێڕانەوەی کۆمەڵگەی کوردی بۆسەردەمانێک کەپڕبوو لەبەهای مرۆڤایەتی و ئەخلاقی و ڕەوشتی بەرز و هۆشیار کردنەوەی تاکی کوردی و بەستنەوەیان بەهەمان ڕەفتارو بەها جوانەکانی رابردوو.

زۆرترین بینراو