سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی تازه‌ی ئێران ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی تازه‌ی ئێران ده‌كات

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/6/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنی له‌ به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی تازه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوێنێدا، به‌ سه‌ركۆماری تازه‌ی ئێران هه‌ڵبژێردرا.

له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئاراسته‌ی سه‌رۆك ڕه‌ئیسی كردووده‌، وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سه‌ركه‌وتن له‌ پۆست و ئه‌ركی تازه‌یدا، هیوای خواستووه‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆكاتیی به‌ڕێزیاندا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێت و بواره‌كانی هاریكاریی هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌دا، فراوانتر بكرێن

زۆرترین بینراو