باڵیۆزی ئەمەریکا سەرکەوتنی کاندیدانی پارتی لە سەرۆک بارزانی پیرۆز ده‌كات

باڵیۆزی ئەمەریکا سەرکەوتنی کاندیدانی پارتی لە سەرۆک بارزانی پیرۆز ده‌كات

زاری كرمانجی - ڕۆژی دووشەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لەدیدارەکە دا باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرکەوتنی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرۆک بارزانی کرد و، هیوای ئەوەی خواست کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی سەقامگیری لە عێراق و ڕاستەڕێبونی پڕۆسەی سیاسی. جەختیشی لەوە کردەوە کە هاوبەشیی ولاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ستراتیژییە و یارمەتیدەرە بۆ سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە.

هەر لەو کۆبوونەوەیە بیروڕا لە بارەی قۆناغی دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لەسەر ڕەچاوکردنی پڕەنسیپی شەراکەتی ڕاستەقینە کرایەوە.

بارودۆخی سوریا و هەڕەشەی تیرۆر لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تەوەری دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

زۆرترین بینراو