ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دیارێكی گرینگی كابینەی نۆیەمە بۆ خەڵكی تێكۆشەری دەڤەرەكە

 وەیسی سەعید وەیسی 
بڕیارەكەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بەبوونی قەزای سۆران بە ئیدارەی سەربەخۆ، بڕیارێكی گرنگ و پێویست بوو، دیارێكی هەرەگرنگی كابینەی نۆیەمە بۆ خەڵكی تێكۆشەری دەڤەرەكە، بەم هەنگاوەی كابینەی نۆیەم دووپاتی ستراتیژیەت و هیێلەگشتییەكانی خۆی كردەوە لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان و كەمكردنەوەی رۆتینیاتی ئیداری، كە ئەمەش كارێكی گرنگ و پێویست بوو‌.
بوونی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەو بارگرانیەی لەسەر پارێزگای هەولێر هەیە كەمتر دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا كاریگەری راستەوخۆی دەبێت، لەسەر بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری و زیادكردنی سەرچاوەكانی داهات، كە ئەمەش وادەكات خەڵكی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە بەكارهێنەرەوە دەبێتە بەرهەم هێنەر.
  ئیدارەی سۆران قەزاكانی (سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان) لە خۆدەگرێت، كە لەڕووی كارگێڕییەوە سەربە پارێزگای هەولێرن، لەگەڵ ئەوەی لەسەنتەری سۆران 65 فەرمانگەی حكومی هەیە، كە زیاتر لە45 فەرمانگەیان كارەكانی هەرچوار قەزاكە بەڕێوەدەبەن، هەروەها بەهۆی هەبوونی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران پێگەیەكی گرنگی ئابووری هەیە، وێڕایی ئەوەی بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافی و بوونی سروشتێكی جوان، دەڤەری سۆران لە سەدا 70% كەرتی گەشتیاری سنووری پارێزگای هەولێر پێك دەهێنێت.
 خەڵكی دەڤەری سۆران رۆڵی دیاریان هەبووە لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان، كە هەمیشە پاڵپشت و پشتیووانی شۆڕش و راپەڕینەكان بووە، بەتایبەت لە شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و گوڵانی پێشكەوتن خوازدا لە قۆناغەكانی تریشدا هەمیشە ڕۆڵەكانی خۆی پێشكەشی كوردستان كردووە، ئەمەش وادەكات بەقەد خەبات و قوربانیدانی خزمەتی دەڤەرەكە بكرێت. 
 

 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو