باڵیۆزی کەنەدا: بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانمان له‌ گه‌ڵ هەرێمی کوردستان دەڕوانین

باڵیۆزی کەنەدا: بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانمان له‌ گه‌ڵ هەرێمی کوردستان دەڕوانین

زاری كرمانجی - ئه‌مڕۆ دووشەممە 2021/10/25  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکییەوە، پێشوازی لە ئولریک شانۆن، باڵیۆزی کەنەدا لە عیراق کرد.

لە دیدارێکدا  نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی  باڵیۆزی کەنەدای لە عیراق بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست. باڵیۆز کەنەداش دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و هیوای خواست لە هەموو بوارەکاندە برەو بە پەیوەندییەکان بدرێت.

تاوتوێکردنی هەڵبژاردنی عیراق و بەشداریی چاودێرانی کەنەدی لە پرۆسەی دەنگداندا، هەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان و تێڕوانین بۆ ڕەوشی دوای هەڵبژاردن، پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵی عیراق، پرسی ئازادییەکان و ئازادیی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان، چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون کە بەڕێز بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر ئامادەی بوو.

tweet
share
share

زۆرترین بینراو