کونسولی گشتی ئوردن: بە پەرۆشیین بۆ کارکردن لەگەڵ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان

کونسولی گشتی ئوردن: بە پەرۆشیین بۆ کارکردن لەگەڵ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان

زاری كرمانجی - ئەمڕۆ دووشەممە 2021/10/25  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز فوئاد ئەلمەجالی، کونسولی گشتیی تازەی شانشینی ئوردنیی هاشمی لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا  نێچیرڤان بارزانی، وێڕای پیرۆزباییی دەستبەکاربوون و هیوای سەرکەوتن، پشتیوانی بۆ سەرکەوتنی کار و ئەرکەکانی دەربڕی، هەروەها سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی خاوەنشکۆ شا عەبدوڵلای دووەم شای ئوردن لە کاتە سەختەکاندا، دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە کونسولی گشتی ئوردن وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە دەستبەکاربوونی، دووپاتی کردەوە کە بە پەرۆشییەوە بۆ کارکردن لەگەڵ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان دەڕوانێت.

هەردوولا هاوڕا بوون کە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوردن مێژوویین و بەهای هاوبەش کۆیاندەکاتەوە و دەرفەتی فراوانکردنی بوارەکانی پەیوەندی و هاریکاریی هاوبەشیان زیاترە کە سوودی بۆ هەرێمی کوردستان، عیراق و ئوردن دەبێت.

هەڵبژاردنەکانی عیراق، هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی حکوومەتی داهاتووی فیدراڵ، پەتای کۆڤید_19 و لێکەوتەکانی، پرۆسەی کوتان بە ڤاکسینی دژە پەتاکە، کار و چالاکیی ڕەوەندی ئوردنی لە هەرێمی کوردستان و پرسی سەقامگیری لە ئوردن و عیراق و ناوچەکە بەگشتی، چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

زۆرترین بینراو