سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات

زاری كرمانجی - ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پراشانت پیسێ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد .
لە دیدارەکەدا کە سوبهاش کەین کونسوڵی گشتیی هیندستان لەهەولێر ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق بەتایبەتی دوای سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان، تاووتوێ کرا. 
هەردوولا خوازیاری بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هیندستان و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی پەیوەندیی و هەماهەنگیی دوولایەنە بوون، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئالوگۆڕی بازرگانی و کولتووری و وەبەرهێناندا.

زۆرترین بینراو