سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە راگەیەندراوی  ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات

سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە راگەیەندراوی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین و داوا لە هەموو لایەنەکانی عێراق دەکەین بەخێرایی حکومەتێکی گشتگیر  پێکبهێنن".

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەم دەربارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. یارمەتییە تەکنیکییەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق و تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپا و ئەوانی تر، یارمەتیدەربون بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەت داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات، بە خێرای حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنن، کە توانای بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتری بۆ گەلانی عێراق هەبێت. 

پەیامەکەی مەسرور بارزانی لە کاتێکدایەوە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە هەموو لایەنەکانی عێراق کرد، ئارامی پیشان بدەن‌ و رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگرن، هەروەها هەموو ناڕه‌زاییه‌کیش به‌رامبه‌ر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێویست دەکات بەشێوەیەکی ئاشتیانە و بەیاسا یەکلایی بکرێتەوە. 

زۆرترین بینراو