هەفتەی دوور رۆژ دیاریکراوە بۆ پشکنینی چاو 

هەفتەی دوور رۆژ دیاریکراوە بۆ پشکنینی چاو 

زاری کرمانجی - سۆران : بنکەی پشکنینی چاو، سەر بەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆرانەو لەناو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوو چۆی سۆران کارەکانیان رای دەکەن، ‌ئەمەش وەک کار ئاسانیەک بۆ ئەو کەسانەی کە مۆڵەتی شوفێری دەردەهێنن یان نوێی دەکەنەوە.
هونەر یەعقوب ئەسعەد، بەڕێوەبەری بنکەی پشکنینی چاو، بۆ زاری کرمانجی دەڵێت:  لە هەفتەدا دوو رۆژمان داناوە بۆ پشکنینی چاو بۆ هاووڵاتییان، ئەوانیش رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەیە، بۆیە لە رێگەی زاری کرمانجییەوە خەڵکی ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەم دوو رۆژە دیاریکراوە سەردانمان بکەن،  هەرکەسێکیش سکاڵای هەبێت دەتوانێت بێت لای ئێمە سکاڵای خۆی تۆماربکات.
زیاتر گووتی: ئێمە پشکنینی چاو بۆ گشت هاووڵاتییان دەکەین بەتایبەتی ئەوانەی مۆڵەتی شوفێری دەردەهێنن یان نوێی دەکەنەوە، جگە لەو پشکنینەی لای ئێمە دەکرێت. هەر پشکنینک لە نورینگە تایبەتەکان بکرێت    قبوڵ ناکرێت و کاری پێ ناکرێت دەبێت لای ئێمە دووبارە بکرێتەوە، ئەو کەسەی مۆڵەتی شوفێری دەردەهێنێت یان تازەی دەکاتەوە ئەبێت پشکنینی چاوی لای ئێمە کردبێت و دەرچوو بێت ، گەر دەرنەچێت کارەکانی بۆرایی ناکرێت بچێت لەدەرەوەش پشکنین بکات لە نۆرینگە تایبەتەکان بۆی هەژمار ناکرێت.
هەروەها پێویستە هاووڵاتییان لەو دوو رۆژەی کە تایبەتمان کردووە لەهەفتەدا کە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەیە سەردانمان بکەن، جگە لەوانەی کاری دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوفێری دەکەن ، ئەوانەی قوتابینەو دەچنە زانکۆ یان بۆ دامەزراندن و هەرکارێکی داموو دەزگاکان داوای پشکنینی چاو یان لێدەکرێت لای ئێمە دەتوانن پشکنینی چاوبکەن لەو دووڕۆژەی ئاماژەمان بۆکرد،
زیاتر گووتی لەم دوورۆژەی کە داندراوە تەنها بۆ مۆڵەتی شوفێری و نوێکردنەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاییان  پشکنینیان بۆ دەکرێت، جگە لەمامەڵەی کەسانی تر.

زۆرترین بینراو