سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی عەرەب و عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی عەرەب و عێراق دەكات

زاری كرمانجی - ڕۆژی دووشەممە 25ی تشرینی یەکەم 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە موئەید لامی سەرۆكی ڕۆژنامەنوسانی عەرەب و  عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی عێراق و تەحەددیات و هەڕەشەكانی بەردەم پڕۆسەی عێراقی ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا هەماهەنگی و پەیوەندیی لایەنەكان و بەتایبەت ڕۆژنامە نووسان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و مسۆگەركردنی سەقامگیری بە پێویست زانرا.

زۆرترین بینراو