دیسان دەڤەری سۆران غەدری لێكرا

دیسان دەڤەری سۆران غەدری لێكرا

زاری كرمانجی- سۆران: وەزارەتی كشت و كال و سەرچاوەكانی ئاو لە  پێج فەرمیان بڵاویان كردۆتەوە كە 
بڕی 13.040,000,000 سێزدە ملیار و چل ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان لە هەرێمی کوردستان تەرخان کرا.
بە پێی نووسراوێك كە بڵاوكراوەتەوە پڕۆژەی دروستكردنی 12 بەنداو خراوەتە پلانی كرا ركدن و دەست بە جێبەجێ كردنیان دەكرێت، بەڵام هیچ بەنداوێك لە سنووری هەرچوار قەزای سۆران ، رواندزن چۆمان و مێرگەسۆر دروست ناكرێت، لە كاتێكدا بۆ كۆیە سێ بەنداو دیاری كراوە، ئەمەش نیگەرانی لای ژمارەیەك لە بەرپرسان و هاووڵاتییانی سنووری دەڤەری سۆران دروستكردووە.  لەبەر ئەوەی چەند ساڵە بەڵێنی دروستكردنی بەنداو لە سنووری رواندز و ناحیەی سیدەكان بە هاووڵاتییان دراوە.

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو