دوای نەشتەرگەری  ئەم خواردنانە بخۆن

دوای نەشتەرگەری ئەم خواردنانە بخۆن

د. هەڤین كەمال
پسپۆڕ لە زانستی ئازار و بەنج 

سەرەتا نەخۆش دوای نەشتەرگەری دەست دەكات بەخواردنەوەی بڕی كەم لە ئاو و شلەمەنی وەك شەربەت و شۆربا، دواتر هەوڵ دەدات پیاسە زۆر بكات و بجوولێت تا بتوانێت خۆراكی ئاسایی رۆژانە بخوات، باشترین خواردنەكانیش دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئەمانەن.
-  سەوزەمەنی، بە هەموو جۆرەكانیەوە لەبەر ئەوەی ریشاڵی زۆریان تێدایە و رێگری دەكات لە تووشبوون بە قەبزی كە زۆر جار نەخۆش تووشی دەبێت لەدوای نەشتەرگەری، ئەو سەوزانەی گەڵا تۆخەكان وەك سڵق، گەڵامێو و كەرەوز زۆر بەسوودن چونكە ماددەی ئاسنیان زۆرە و یارمەتی لەش دەدەن بۆ دروستكردنی خرۆكەی سوری خوێن لەوانەیە لە ئەنجامی نەشتەرگەری كەمی كردبێت.
- میوە، لەبەر ئەوەی بڕێكی زۆر ڤیتامین ( c) یان تێدایە كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دە‌كات، لەش دەپارێزێت لە تووشبوون بە نەخۆشی و هەوكردنی برین بە تایبەتی مزرەمەنییەكان، سێو، شلیك،  و تووترك.
- هەنگوین، رێژەیەكی زۆر شەكری بەسوودی تێدایە پێویستە ‌بۆ دروستبوونەوەی خانەكانی لەش و رێژەیەكی زۆر ڤیتامینات و ترشی ئەمینیشی تێدایە پێویستە بۆ بنیات نانەوەی خانەكان.
-شیرەمەنیەكان، ڕَژەیەكی زۆر پڕۆتینی سروشتییان تێدایە كە یارمەتی ساڕێژ بوونەوەی برین دەدات بە زوترین كات، باشترە بەرهەمەكانی شیری بێ چەوری یا كەم چەوری بخورێن.
- گۆشتی بێ چەوری، مریشك، ماسی و جگەر كە پڕۆتینی ئاژەڵیان تێدایە و یارمەتی دروستبوونەوەی خانەكانی لەش دەدەن لەگەڵ پاقلەمەنییەكان و هێلكە و قارچك.
- چەرس، بادەم و فستق و گوێز.
- ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی زنك و كالسێوم و ڤیتامین.
- خواردنەوەی بڕی زۆر لە ئاو پێویستە بەردەوام هەموو سەعاتێك نزیكەی یەك پەرداخ بخورێتەوە لە نێوان ژەمەكان.
- خواردنی دانەوێڵەكان،  واتە برنجی بۆر و نانی ئاردی بۆر وشۆڤان بخوات لە جیاتی برنجی سپی و نانی ئاردی سفر.

 

زۆرترین بینراو