رۆژە سەختەكان تێدەپەڕێنین بەرەو دۆخێكی لەبارتر ھەنگاو دەنێین

وەیسی سەعید وەیسی

وابڕیارە لەئاییندەێكی نزیكدا شایسته‌ی دارایی هه‌رێم ره‌وانه‌ بكرێت. بێگومان یٔەمەش ھەنگاوێكی گرنگ و ستراتیژی کابینەی نۆیەمە، كەلە دەستپێكی دەستبەكاربوونیدا كاری بۆ دەكرد، بۆیەش یەكەمین كاری دیپلۆماسی كابینەكە سەردانكردنی بەغدا بوو،نیاز پاكی ھەرێمی كوردستانیان راگەیاند، بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان (ھەولێر-بەغدا)  لەسەر بنەمای دەستوور، كە پشوو درێژیی رێزدار مەسرور بارزانی، وەك سەرۆكی حكوومەت لە دانوستانەكان رێککەوتنێکی کۆنکرێتی لەسەر بنەمای دەستوور و سازش نەكردن لە سەرماف و شایستەداراییەكانی خەڵكی كوردستانی لێكەوتەوە.
ئەم دەستکەوتەیە لە ئەنجامی پێداگیری خودی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی كوردستان بوو، كە تەحەمولی هەموو فشارێکی کرد و ڕێنمایی بۆ شاندی هەرێم ئەوە بوو کە نابێت لە یەک مافی دەستووری کوردستان خۆش بن و  سازشی لە سەر بکەن.
لە کاتێکدا خەڵكانێك لە هەرێمی كوردستان بە ئاشکرا دەیان ویست هەموو شتێک ڕادەستی بەغدا بکرێت و شتێک نەمێنێت بەناوی هەرێم.
بەڵام لەگەل ئەمەشدا رێزدار مەسرور بارزانی، ئامادەنەبوو تەسلیمی ئەو داواکاری و فشارانە بێت،بەڵكوو بە هەر جۆرێک بێت ئەگەر بەلێبرینیش بێت مووچەی مانگانەی بەپێی داھاتی بەردەست دابین کرد، بە بێ قەرزكردن، بۆیەش ناكرێت ئەم جۆرە كەسانە خۆیان بكەنەخ اوەنی دەسكەوتەكان، بەدڵنیایەوە ناردنی شایستە داراییەكانی ھەرێم، ھەنگاوێكی گرنكە بۆ تێپەڕاندنی دۆخی سەختی ئابووریی، بۆ زیاتر بووژانەوەو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی، كەئیدی كاتیەتی لەپێناو خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان لایەنەكانیش پشتگیری ھەوڵەكانی حكومەت بكەن، كابینەی نۆیەم لەسەر بنەمای ھاوپەیمانیەتی چەند لایەنێكی سیاسی دامەزراوە، ناكرێت  ھیچ لایەنێك بەپێچەوانەی رێكەوتنە سیاسیەكە وەك ئۆپۆزسیۆن مامەڵە بكات، ھەوڵی ناشیرنكردنی حكومەت بدەن، یاخود سەرقاڵی خۆدەرخستن و موزایەدەب ن و یاری بەسۆزو قوتی خەڵكی كوردستان بكات ، ھیچ منەتێكی تێدانیە ئەركی سەرەكی حكومەتە خزمەتی ھاونیشتیمانیان بكات و رەوشی ئابووری باشتر بكات، لەگەڵ ئەوەی ئەم دۆخەی لەماوەی رابردوودا ھاتە ئاراوە لەدەرەوەی ویست و دەسەڵاتی حكومەت بوو، زۆرلەتواناداراییەكانی گەورەتربوو، بەڵام ھەموو ھەولێكی خستەگەر بۆ ئەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكان لەسەر ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان سنور داربێت.
لەئێستاشدا بەرەبەرە رۆژە سەختەكان تێدەپەرن و بەرەودۆخێكی لەبارتر ھەنگاو دەنێین،گرنگە لایەنەكان پشتگیری ھەوڵ و ھەنگاوەكانی حكومەتبن، چیتر بۆ چەواشەکاری و ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن و موزایەدەی سیاسی یاری بە سۆز و قوتی خەڵکی کوردستان نەكەن  و بەرپرسیارانەو شەفافانە مامەڵە بكەن،
تا حكومەتی ھەرێم بەبێ جیاوازی ھی ھەموو كوردستانیان بێت، چونكە كابینەی نۆیەم لەسەر بنەمای دابینكردنی مووچەو پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و باشتركردنی رەوشی ئابووریی كاردەكات.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو