پەیمانگەی تەکنیکی سۆران لەچاوەڕوانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتە  بزانە بۆچییە

پەیمانگەی تەکنیکی سۆران لەچاوەڕوانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتە بزانە بۆچییە

محەممەد مەحموود –سۆران: راگری پەیمانگەی تەكنیكی سۆران بەزاری كرمانجی راگەیاند": كارمان بۆ ئەوە كردووە پەیمانگەكەمان ببێتە كۆلێژی پۆلیتەكنیكی، بەتایبەتی لە هەر دوو بەشەكانی پەرستیاری و كارگێڕی كار، بۆ ئەمەش تەواوی ئامادەكاری خۆمان كردووە و پلانی خۆمان داوەتە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێرو ئەوانیش رەزامەند لەسەر پلانەكەمان و لەوێ‌ كارەكانمان بە كۆتا هاتوون و تەنها ئەوەی مابێتەوەو بڕیارەكە بەفەرمی رابگەیێندرێت.

پاکستان محەمەدئەمین راگری پەیمانگەی تەکنیکی سۆران بۆ زاری کرمانجی گووتی" لە چاوەڕوانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵای كە تائێستا ئەو كۆبوونەوەیە نەكراوە و دەمانەوێت لە زووترین كات بكرێت، بۆئەوەی ئێمە بتووانین بۆئەمساڵی خوێندن قوتابییان لەو دووبەشە وەربگرین وەك كۆلێژی پۆلیتەكنیكی سۆران نەک ساڵی داهاتوو، ئەمەش هەنگاوێكی زۆر گرنگ دەبێت لە بواری خوێندنی باڵا بۆ ئیدارەی سۆران.

رۆژی سێشەممە لەگەڵ دەرچوونی ژمارەیەکی نوێی هەفتەنامەی زاری کرمانجی وردەکاری و زانیاری زیاتربخوێنەوە، بزانە وەزارەتی خوێندنی باڵاو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەو بارەوە چی دەڵێن.

زۆرترین بینراو